ئێمە خزمەتگوزاری چات لە نێوان تۆ و شۆفێرەکەت پێشکەش دەکەین کە داواکاریەکەت دەگەیەنێت، ئەمەش وا دەکات پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە ئەپڵیکەیشنەکەدا ئاسانتر بێت. تا ئەو کاتەی کە تۆ هێلی ئینتەرنێتت هەیە، ئێستا شۆفێرەکەت دەتوانێت پەیوەندیت پێوە بکات لە ڕێگەی چاتەوە یان پەیوەندی تەلەفۆنی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە

 

چۆن کاردەکات

تا ئەو کاتەی کە تۆ هێلی ئینتەرنێتت هەیە، دەتوانیت چات یان پەیوەندی بە شۆفێرەکەت بکەیت کە داواکاریەکەت دەگەیەنێت لە ڕێگەی پەیوەندیەکانی ناو ئەپڵیکەیشنەکەوە

لەسەر شاشەی بەدواداچوون، دوگمەی “چات” و “پەیوەندی” لە ژێر ناوی شۆفێرەکەت دەبینیتەوە

 

ئەو زانیاریانەی کە پێویستە بزانیت

لەبیرت نەچێت هەمیشە ئەپڵیکەیشنەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ ئەوەی سوود لە نوێترین تایبەتمەندیەکانمان وەربگریت ⚠️

چات و پەیوەندیکردن بەخۆڕاییە، تەنها پێویستە هێلی ئینتەرنێتت هەبێت 📲

چاتەکە تایبەتە بە شۆفێر و داواکاری. ئەگەر شۆفێرێکی نوێ بۆ داواکاریەکە دیاریکرا، ئەوا چیتر ناتوانیت لە چاتەکە بەردەوام بیت 💬

 

گرەنتی پاراستنی نهێنی داتا

ژمارەی تەلەفۆنەکەت بۆ شۆفێر دیار نییە. ئەوان تەنها دەتوانن پەیوەندیت پێوە بکەن بە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکانی پەیوەندیکردن و چاتی ناو ئەپڵیکەیشنەکەمان کە پێویستی بە هێلی ئینتەرنێت هەیە

دوای ئەوەی داواکاریەکەت گەیشت، شۆفێرەکە چیتر ناتوانێت پەیوەندیت پێوە بکات